پۆڵەتیک پرێس
برینی گەدە یەکێکە لەو نەخۆشیانەی بەشێکی زۆری خەڵک لەجیهاندا بەدەستیەوە دەناڵێنن، ئازار و ناڕەحەتیەکی زۆر بۆ گەدە دروست دەکات کە دەبێتە هۆی بێزاربوونی کەسەکان.
بەشێوەیەکی سروشتی لەماڵەوە لەڕێگەی چەند خواردنێکەوە دەتوانرێت چارەسەری هەوکردن و برینی گەدە بکرێت ئەوانیش:
– زەنجەبیل
زەنجەبیل هەر لە کۆنەوە وەک چارەسەرێک بۆ نەخۆشیەکانی گەدە و کرداری هەرس بەکارهێنراوە، چارەسەری قەبزی، ئاوسانی سک و هەوکردنی گەدە دەکات.
-میوە بەڕەنگەکان
بەشێکی زۆری میوەکان وەک، سێو، توو، گێلاس، لیمۆ و پڕتەقاڵ ماددەی فلاڤۆنویدیان تێدایە یارمەتی تەندروستی گەدە و کرداری هەرس دەدەن و چارەسەری برینی گەدە دەکەن.
-مۆز
ئەو تایبەتمەندیانەی هەیە کە یارمەتی تەندروستی جەستە دەدات و چارەسەری برینی گەدە دەکات.
-هەنگوین
هەنگوین تایبەتمەندی دژە میکرۆبی هەیە و چارەسەری برینی گەدە دەکات.
-زەردەچەوە
یەکێکە لەو جۆرانەی بەهارات لە هەموو جیهاندا بەشێوەیەکی زۆر بەکاردەهێنرێت، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە و گەدە هەیە.