ئەو خواردنانەی یارمەتی کرداری ڕیخۆڵە دەدەن

پۆڵەتیک پرێس

هەندێک خواردن هەن دەتوانن یارمەتی کرداری ڕیخۆڵە بدەن و ئاسانتری بکەن.

پزیشک تۆماس فریلینگ، بەڕێوەبەری بەشی پزیشکی هەناوی و نەخۆشیەکان لە نەخۆشخانەی هیلیۆس لە ئەڵمانیا، ڕێنمایی دەدات دەربارەی ئەو خۆراکانەی یارمەتی کرداری ڕیخۆڵە دەدەن.

پزیشکەکە دەڵێت: پێویستە ماددە ڕووەکیەکان و ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان و ڕێژەیەکی کەم کاربۆهیدراتیان تێدایە بۆ ژەمەکان زیاد بکرێن، خواردنی گۆشت و شیرینیش لە هەفتەیەکدا لە دووجار زیاتر نەبێت.

پاقلەمەنیەکانی وەک (بەزالیا، فاسۆلیا، نیسک و نۆک) و سەوزەواتەکانی وەک ( سپیناخ، کەلەرم و گێزەر) سوودێکی زۆری بۆ کرداری ڕیخۆڵیکان هەیە و پێویستە لە ژەمەکاندا زیاد بکرێت، هەروەها مۆزیش سوودێکی زۆری هەیە، چونکە دژەئۆکسانە.

پەتاتە بە توێکڵەوە، ماسی و نانی بۆر یەکێکن لەو خواردنانەی یارمەتی کرداری ڕیخۆڵە دەدەن و وزە بە خانەکان دەبەخشن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا