پۆڵەتیک پرێس
هەندێک کەس پێیان وایە خواردنەوەی، خواردنە ساردەکان لە هاویندا فێنکی و شێی لەش زیاد دەکات، بەڵام ئاگادار نین لەو زیانە گەورانەی بە تەندروستی مرۆڤی دەگەیەنن.
مەترسیەکانی خواردنەوە ساردەکان بریتین لە
١-ئازار لە ددانەکان بە تایبەت ئەو کەسانەی کێشەی ددانیان هەیە، هەستیاری ددانەکان زیاد دەکەن و زیان بە چینی عاجی ددان دەگەیەنن.
٢-کێشە لە کۆ ئەندامی هەرس، توانای فڕێدانی پاشەڕۆی خۆراک کەم دەکەنەوە، دوای خواردنەوەیان هەست بە ئازار دەکەیت لە ناو سک و گەدەدا.
٣-هەوکردنی قوڕگ و لەوزەتێنەکان، لە کاتێکدا کە توشی ئەو حاڵەتە دەبیت لە زستاندا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ کەم کردنەوەی بەڵام لە هاویندا ڕەنگە توشی ئەو حاڵەتەت بکات.
٤-هەوکردنی ڕیخۆڵەکان، ئەگەری توشبوونت بە ئازاری ڕیخۆڵەکان زیاد دەکات.
٥-لە دەست دانی وزە، خواردنەوە ساردەکان وزەی جەستە لە دەست دەدات، بە هۆی ئەوەی پێویستە بۆ بە دەست هێنانی وزە، لەش بچێتە پلەی گەرمی ئاسایی خۆی.
٦-کەمکردنەوەی لێدانی دڵ، خواردنەوە ساردەکان دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی لێدانەکانی دڵ، تاوەکو پلەی گەرمی لەش ئاسایی دەبێتەوە ناگەڕێتەوە شوێنی خۆی.
٧-ژانەسەر، خواردنەوە ساردەکان دەبێتە هۆی دروست بوونی ئازار لە سەردا بەڵام ڕەنگە بۆ ماوەیەکی کاتی بێت.
٨-ڕزگار بوون لە چەوری بە قورسی، بەهۆی ئەوەی ڕۆنەکان ئەیبەستێت لە جەستەتدا بەهۆی خواردن و خواردنەوە ساردەکانەوە بۆیە ئەگەر دوای خواردنی ڕاستەوخۆ وەرزشت کرد سودی لێ نابینیت.