پیاوێک تونێلێکی لە ژێر ماڵەکەیدا دۆزیەوە

پۆڵەتیک پرێس

یەکێک لە دانیشتوانی شاری ئاڵتۆن لە ویلایەتی ئیلینۆی ئەمریکا تونێلێکی نهێنی لە ژێر ماڵەکەیدا دەدۆزێتەوە.

بەپێی بڵاوکراوەکان، جوتیارێکی ئەمریکی بە ناوی گاری ماچینز و هاوسەرەکەی گواستویانەتەوە بۆ خانویەک، کە لەسەدەکانی ڕابردوو دروست کراوە، کاتێک بەشێک لە ماڵەکەی دەڕوخێت بڕیاری دروست کردنەوەی دەدات و لەو کاتەدا تونێلێک لە ژێر ماڵەکەیدا دەۆزێتەوە.

جوتیارەکە ئاماژەی بەوەدا، نزیکەی ٢٠ مەتر بە تونێلەکەدا ڕۆیشتووەو بەرزی و پایەکەی ٣ مەتر بووە، بەڵام دڵنیا نەبووە لە درێژیەکەی و ئەم تونێلە وەک کۆگایەک، یاخود هێڵی شەمەندەفەر بۆچی بەکار هاتووە.

پەیوەندیان کرد بە کۆمەڵگەی مێژووییەوە، ئاشکرایان کرد کە چەندین تونێلیتری ئاوا لەو شارەدا هەیە، کە لە ساڵی ١٨٤٠ەوە دروست کراون، پێشنیاریان کرد بۆ دۆزینەوەو ڕێکخستنیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا