ئۆتومبێلێکی چینی کێبڕکێی تۆیۆتا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای Haval ی چینی ئاشکرای کرد نمونەیەکی نوێ لە ئۆتومبیلی H9 بۆ کێبڕکێی land cruiser دروست دەکات.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لەبەردەست دان، ئۆتومبیلە نوێیەکەی H9، درێژیەکەی پێکدێت لە ٤مەتر و ٨٥ سم هەروەها پانییەکەی ١٩٢سم و بەرزییەکەی ١٩٠ سم.
ئۆتومبیلەکە سێ ڕیز کورسی تێدا دانراوە، کە بۆ حەوت سەرنشین دەبێت، هەروەها ڕووکاری دەرەوەی بە شێوازێکی پێشکەوتوو بە ماددەی کرۆم ڕووپۆش کراوە، دانانی شاشەی لەمسی پێشکەوتوو کە سەرجەم کارە تەکنیکیەکانی لە خۆ گرتووە.

باشترین سیستمی هەوای سارد و گەرمی بۆ دانراوە، هەوروەها سیستمی کارەبایی بۆ کۆنترۆڵ کردنی گەرمی و جوڵەی کورسیەکان و ئاوێنەی لا تەنیشتەکان، هەروەها دانانی سیستمی کامێرای هەستیار بۆ زانینی دووری و نزیکی دەورو بەر، دانانی ئێر باگ بۆ پاراستنی سەلامەتی سەرجەم سەرنشینان.

منافس صيني جديد لسيارات Land Cruiser الشهيرة من تويوتا!

ئەم ئۆتومبیلە بە دوو جۆر دروست دەکرێت، یەکەمیان بە بەنزین کار دەکات و هێزەکەی یەکسانە بە هێزی ٢٤٥ ئەسپ، جۆری دووەم بە دیزل کاردەکات هێزەکەی بە هێزی ١٩٠ ئەسپ دەپێوریت، نرخی ئۆتومبیلەکە بە نزیکەی ٣٦،٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا