بەڤیدیۆ.. بچووکترین مانگا لەجیهاندا ببینە

پۆڵەتیک پرێس

بچوکترین مانگا لەجیهاندا ناوی دەچێتە کتێبی گینسەوە، ئەو مانگایەی ناوی ڕانیە بچوکترە لەو مانگایەی پێشتر بە بچوکترین مانگا لە کتێبی گینسدا ناوی تۆمار کراوە.

لە مانگی تەموزدا هەزاران دانیشتووی بەنگلادیش چوون بۆ سەیری ڕانی کە بە سەیرترین مانگا لەجیهاندا دادەنرێت بەهۆی بچووکی قەبارەی و کورتی قاچەکانی، ئەو دانیشتوانە چەندین وێنەی سێڵفیان لەگەڵ ڕانی گرتووە.

لەو کاتەدا ڕانی کێشی نزیکەی 26 کیلۆگوام بوو، درێژییەکەشی نزیکەی 66 سانتیمەتر بوو، ئەو کەسانەی خاوەندارێتی دەکەن رایانگەیاند نزیکەی 10 سانتیمەتر بچووکترە لەو مانگایەی پێشتر ناوی چۆتە کتێبی گینسەوە، بەڵام ڕانی ناوی نەچووە کتێبی گینسەوە تا دوای مردنی بەچەند هەفتەیەک.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا