پۆڵەتیک پرێس
هونەرمەندی عێراقی سەعید هوەیدی سەرکەوتووبوو لە کێشانی تابلۆیەکی تایبەت تەنها بە دەزوو و بزمار، بەم شێوەیە نازناوی تۆمارە جیهانییەکانی گینسی بۆ گەورەترین کاری هونەری بە دەزوو و بزمار بەدەست هێنا.
ڕیکۆردە جیهانیەکانی گینس بۆ ژمارەی پێوانەی پێوەری توندیان بۆ وەرگرتنی ئەم تۆمارە دانا، دیارترینیان بەکارهێانی یەک دەزوو بوو بۆ دروستکردنی ئەو تابلۆ داواکراوەی قەبارەکەی 6.3 مەتر چوارگۆشەبوو بەنزیکەی دەکاتە 67 پێ چوارگۆشە و 20 ئینج.
بەم شێوەیەش هونەرمەند سەعید هوەیدی توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و تابلۆکە بەوشێوەیە بکێشێت کە دواکراوە، بەمەش ناوی چووە کتێبی گینسەوە بۆ ژمارەی پێوانەیی.