بە ڤیدیۆ..سەماکەرێک پارە بۆ تەندروستی کۆ دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

دینکی فلاوەرز یەکێکە لە سەماکەرە کۆنە بەناو بانگەکان، لە ئێستادا هەموو ڕۆژ سەما دەکات بۆ کۆکردنەوەی پارە بۆ کەرتی تەندروستی بەریتانیا هەرچەندە، تەمەنی زیاترە لە ٩٩ساڵ.

دینکی داپیرەی چوار منداڵەو، لە ناوچەی ساسیکسی بەریتانیا دادەنیشیت، لە مانگی ئایاری ئەم ساڵدا تەمەنی دەبێت بە ١٠٠ ساڵ، بەپێی بڵاو کراوەکان لە تەمەنی سێ ساڵیەوە سەما دەکات.

دینکی گەشتی بە جیهاندا کردووە بۆ سەما کردن، یەکێک لەو شوێنانەی سەمای لێ کردووە بەغداد بووە، لەبەر دەم خێزانی شاهانەی عێراقیدا سەمای کردووە، هەروەها وانەی سەمای دەڵێتەوە رۆژ لە هەفتەیەک دا، هەرچەندە بە هۆی کۆرۆناوە چالاکیەکانی کەم بۆتەوە.

دینکی پلانی هەیە، هەر سێ ڕۆژی هەفتەیەک، ٤٥ خولەک وانە بڵێتەوە، ٢٠ خولەک پراکتیکی سەما بکات، تاوەکو ڕۆژی ٧ی ئایار کە تەمەنی دەبێت بە ١٠٠ساڵ، بۆ ئەوەی پارە بۆ دەستەی تەندروستی بەریتانیا کۆ بکاتەوە.

دینکی دەڵێت، من حەز بە سەما دەکەم و خۆشم دەوێت، بەڵام ڕقم لەوەیە لە تەمەنم بپرسن و بە خەڵک بڵێم تەمەنم چەنە، گرنگی چیە؟ من هێشتا زیندووم، ورەم بەرزەو بەهێزم گرنگ نیە ٣٠ ساڵ بم یاخود ١٠٠ساڵ.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا