مەترسیەکانی زۆر خواردنەوەی ئاو

پۆلەتیک پرێس

پزیشکێکی ڕوسی بە ناوی ئانا کۆرۆپاکینا، هۆشداری دەدات دەرارەی خواردنەوەی ئاو زیاتر لە جارێک.

پزیشکەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، ئاوی زیادە دەتوانێت کاریگەری لاوەکی لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروست بکات، ببێتە هۆی توشبوونی بە حاڵەتێک کە بە ژەهراوی بوون بە ئاو ناو دەبرێت، ئەمە جگە لەوەی میتابۆلیزم لە لەش دەکاتە دەرەوە.

هەروەها ڕوونی کردەوە، بە نمونەیەک کاتێک سۆدیۆم لە خوێندا دادەبەزێت، لە کاتێک دا پێویستە بۆ ڕێکخستنی شلەکانی نێوان خانەکان، زۆر خواردنەوەی ئاو دەبێتە هۆی دەرکردی شلە لە ناو خوێنبەرەکان دا، ئەمەش دەبێتە هۆی ڕشانەوەو گرژئ ماسولکەکان.

ئەم حاڵەتەش زیاتر توشی ئەو کەسانە دەبێت، کە وەرزش زۆر دەکەن چونکە بە ڕێژەیەکی زۆر ئارەق دەکەنەوە، ئاوێکی زۆر دەخۆنەوە.

پزیشکەکە ئاماژەی بەوەش دا، زۆر خواردنەوەی ئاو ڕەنە ببیتە هۆی تێکدانی ئاستی پرۆتین لە لەشدا، بەهۆی کەم کردنەوەی ڕێژەی بۆتاسیۆم لە خوێندا مەترسی لەسەر تەندروستی دڵ دروست دەکات، چونکە ڕەنگە ببێتە هۆی جەڵتەی دڵ.

باشتر وایە، لە رۆژێکدا ٥ بۆ ٦لیتر ئاو زیاتر نەخورێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا