سجوق ماددەی شێرپەنجەیی لە پێکهاتەیدا هەیە

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکێکی ڕوسی بە ناوی ئەسکەندەر میاسینکۆڤ، مەترسیەکانت خواردنی گۆشتە جۆراوجۆرەکان ئاشکرا دەکات، دەڵێت باشتر وایە ئەو جۆرەی بە ڕووەک دروست دەکرێت بیخۆن.

میاسینکۆڤ لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا، هۆشداریدا بەو کەسانەی زۆر ئارەزووی گۆشتی برژاو و سورەوکراو ئەکەن. چونکە گۆشتی سور مەترسی لەسەر تەندروستیت دروست دەکات.

میاسینکۆڤ جەخت لەوەش دەکاتەوە، ئەو جۆرە گۆشتانەی وەک سجوق دروست ئەکرێی لە پێکهاتەکەیدا ماددەی شێرپەنجەیی هەیە، زانستی ئەمڕۆ ئاشکرایکردووە، کە ئەو گۆشتە بە تەنها نابێتە هۆی گرژبوونی دەمارەکانت، هۆکارێکی مەترسیداریشە بۆ توشبوونت بە شێرپەنجەی ڕیخۆڵەکان.

پزیشکەکە ئاشکرایکرد، کە هەموو جۆرەکانی گۆشتی سجوق ماددەی شێرپەنجەیی تێدایە.

میاسینکۆڤ ڕوونیشی کردەوە ئەو سۆسیجەی کە لە ڕووەک دروست دەکرێت، تامەکەی هیچ باش نیە و ئامۆژگاری کەسانی ڕووەک خۆر دەکات نەیخۆن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا