زانیاری نوێ لەبارەی ڤاکسینی هیوا

پۆڵەتیک پرێس

ئەو زانایانەی پشکیان هەبووە لە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای نوێ کە لەلایەن کۆمپانیاکانی بیۆنتێک و فایزەرەوە پەرەیپێدراوە لەوە دڵنیان ڤاکسینەکە بەڕێژەی ٪٥٠ هەلی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە کەمدەکاتەوە و دەبێتەهۆی کەمبوونەوەی توشبوون بە کۆرۆنا.

لەوبارەیەوە یوگۆر شاهین، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای بیۆنتێک ئاماژەی بەوەکرد، زۆر پێویستە بەر لە پایزی داهاتوو و ژیان بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی و لەڕێی کوتانەوە کۆتایی بە کۆرۆنا بهێنرێت.

وتیشی: ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بین، لە کۆتایی ئەمساڵدا دەست دەکەین بە پێدانی ڤاکسینەکە، ئامانجی ئێمە دابەشکردنی ٣٠٠ ملیۆن ڤاکسینە بەسەر دانیشتوواندا هەتا نیسانی داهاتوو.

باسی لەوەش کرد، دڵنیام بەهۆی ئەم ڤاکسینەوە رێژەی گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەنێوان خەڵکدا کەم دەکات.

هەفتەی رابردوو، کۆمپانیاکانی فایزەر و بیۆتێک رایانگەیاند، ئەنجامی بەر لە کۆتایی دەریخستووە ڤاکسینەکە بەرێژەی ٪٩٠ سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک