پۆڵەتیک پرێس
بەشێوەیەکی گشتی زەیتە ڕووەکی و سروشتیەکان ڕۆڵێکی گرنگیان لە تەندروستی پێستدا هەیە و ڕێگری لە کێشەکانی دەکەن، دەتوانرێت چەند دڵۆپێک لەو زەیتانە بکرێتە کرێمی ڕۆژ یان شەو کە بەکاردەهێنرێت، هەروەها هەفتەی جارێک وەک ماسک سوودێکی زۆر بە پێست دەگەیەنێت.
سێ زەیتی ڕووەکی لە وەرزی هاویندا یارمەتی تەندروستی پێست دەدەن:
-زەیتی گێزەر
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی و ترشە چەورییەکان، ڕەونەق بە پێست دەدات و ڕێگری لە دروستبوونی زیپکە دەکات.
-زەیتی تۆوی قەیسی
بەیەکێک لە باشترین زەیتە ڕووەکیەکان دادەنرێت بۆ پێست، ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە یارمەتی نوێبوونەوەی خانەکان دەدات و ڕێگری لە چرچولۆچی پێست دەکات، بۆ هەموو جۆرە پێستێکیش گونجاوە.
-زەیتی گوێزی هیندی
بۆ پێستی وشک و ئاسایی دەبێت، دەوڵەمەندە بە ترشە چەورییەکان پێست ڕەونەقداردەکات و ڕێگری لە دەرکەوتنی نیشانەکانی پیربوون دەکات.