ئەو خواردنانەی کە خاڵین لە کاربۆهیدرات

پۆڵەتیک پرێس

کاتێک کەسێک دەیەوێت کێشی لەشی دابەزێنێت، بە دوای ئەو خواردنانەدا دەگەڕێت کە خاڵێن لە کاربۆهیدارت ئایا هەر بەڕاستی خواردن هەیە کاربۆهیدراتی تێدا نەبێت.

بە شێوەیەکی گشتی جەستە پێویستی بە سێ توخمی سەرەکیە، ئەوانەش چەوری و پرۆتین و کاربۆهیدراتن، کاربۆهیدراتەکان وزە بۆ جەستە دابین دەکەن هەربۆیە ڕەنگە هەندێک کات بەهۆی زۆر خواردنی جەستەت وزەیەکی ناپێویست وەرگرێ و ببێتە هۆی کەڵەکە بوونی چەوری

ئەو خواردنانەی خاڵین لە کاربۆهیدرات ئەمانەن

١-سینگی مریشک

سینگی مریشك یەکێکە لەو خواردنانەی کە کاربۆ هیدراتی تێدا نیە و دەوڵەمەندە بە پرۆتین زۆر جار بۆ لە دەست دانی کێش بەکار دەهێنرێت، ١٠٠گرام سینگی مریشک ١١٤ کالۆری و ٢١.٢ گرام پرۆتین و ٢.٦گرام چەوری و ١١٦ میلیگرام سۆدیۆم و ٠.٤ ملیگرام ئاسنی تێدایە

٢-هێلکە

هێلکە ڕێژەیەکەی زۆر کەم لە کاربۆهیدراتی تیایە دەوڵەمەندە بە پرۆتین، ١٠٠ گرام هێلکە ١٤٣ کالۆری و ١٢.٥٦ گرام پرۆتین و ٩.٥١ گرام چەوری و ٠.٧٢ گرام کاربۆهیدراتی تێدایە.

٣-سەوزەواتە گەڵا پانەکان

کاتێک بۆ خواردنی بێ کاربۆهیدرات دەگەرێی یەکێک لەوانەی دەست دەکەوێ سەوزەواتە گەڵا پانەکانە وەک سپیناخ، ١٠٠ گرام سپیناخ ٢٣ کالۆری و ٢.٨٦ گرام پرۆتین و ٠.٣٩ گرام چەوری و ٣.٦٣ گرام کاربۆهیدرات و ٢.٧١ گرام ئاسنی تێدایە

٤-قەرنابیت

یەکێکە لەو خواردنانەی کاربۆهیدراتی کەمە، ١٠٠ گرام قەرنابیت ٢٥ کالۆری و ١.٩٢ گرام پرۆتین و٠.٢٨ گرام چەوری و ٤.٩٧ گرام کاربۆهیدراتی تێدایە

٥-خواردنەکانی تر

وەک، بروکولی، زەیتی گوێز هیند، سێو، شیلک، ماستی یۆنانی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا