ڕۆژانە چەند شیرینی دەخۆیت؟

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکێکی پسپۆڕی بواری خواردن ئاشکرای دەکات، نابێت شیرینی لە هەفتەیەکدا یەک بۆ دوو جار زیاتر بخورێت، هەروەها داوا دەکاتت وەک پاداشت نەدرێت بە منداڵان.

پسپۆڕەکە لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، کە نابێت زیاتر لە ٥٠ گرام شەکر لە ڕۆژێکدا بخۆیت، ئەمە لە کاتێکدایە بەشێک لە زانایان پێیان وایە پێویستە لە ٢٥ گرام زیاتر نەخورێت، هەروەها هۆشداری دەدات لە بارەی نەخواردنی شیرینی و خواردنەوە گازی و شیرینەکان لە کاتی پەیڕەو کردنی سیستمی خۆراک.

بەپێی ئەو توێژینەوانەی ئەنجام دراون، ڕێژەیەکی زۆر شیرینی لە قوتابخانەکاندا هەیە بۆیە پێویستە، پزیشک و دایک و باوکان هەوڵی کەمکردنەوەی بدەن  تاوەکو منداڵان نەیخۆن.

هەروەها ئاماژە بەوە دەدات، کە نابێت شیرینی وەک پاداشت بدرێت بە منداڵ، چونکە تەنها پێویستە جارێک یان دوو جار بخورێت لە هەفتەیەکدا نەک وەک پاداشت و سزا بەکاری بهێنیت.

دەتوانیت میوەو شیرینیە کەم شەکر و کاربۆهیدراتەکان، لە جێگەی ئەو شیرینیانە بەکار بهێنی کە ڕێژەیەکی زۆر شەکری تێدایە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا