پۆڵەتیک پرێس
کەرەوز یەکێکە لەو سەوزەواتانەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان، لەجیهاندا لە بەشێکی زۆری خواردنەکاندا بەکاردەهێنرێت، سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە و بەرگری لەش بەهێز دەکات.
سوودە تەندروستیەکانی کەرەوز:
-کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکری خوێن دەکات و یارمەتی کەم کردنەوەی ڕێژەی شەکریش دەدات.
-کەرەوز دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و دژەئۆکسانەکان کرداری هەرس باشتر دەکات و چەوری دەسوتێنێت.
-دوودڵی و دڵەڕاوکێ کەم دەکاتەوە.
-یارمەتی تەندروستی دڵ و دابەزینی پەستانی خوێن دەدات.
-کەرەوز ئەو دژەئۆکسانانەی تێدایە کە بەرگری لەش بەهێز دەکەن.
-ڤیتامینەکان و کارۆتیبەکانی تێدایە یارمەتی تەندروستی چاو و بینین دەدەن.
-دەوڵەمەندە بە کالیسیۆم، فۆسفۆر و مەگنیسیۆم یارمەتی بەهێزبوونی ئێسکەکان دەدەن.