شلیک ڕێگری توشبوون بەم نەخۆشیە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە ڕۆژانە خواردنی شلیک وەک ژەمێکی سووک بە زەڵاتە، شەربەت یان میوە پارێزگاری لە تەندروستی مێشک دەکات و ڕێگری توشبوون بە نەخۆشی لەبیرچوونەوە (زەهایمەر ) دەکات.

بەپێی بۆچوونی زانایان شلیک ماددەی بیلارگونیدینی تێدایە کە ڕۆڵێکی گرنگی بۆ تەندروستی مێشک هەیە، مەترسی توشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر کەمدەکاتەوە و یارمەتی باشتربوونی بیرەوەری دەدات، هەروەها تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە ئەو هەوکردنەکانی مێشک کەمدەکاتەوە کە پەیوەندیان بە توشبوون بە زەهایمەرەوە هەیە.

شلیک جگە لەوەی پارێزگاری لە تەندروستی مێشک دەکات سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە دەوڵەمەندە کانزا و ڤیتامینەکان بەتایبەتی ڤیتامین سی بەرگری جەستە دژی نەخۆشیەکان بەهێزدەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا