ئەم خواردنانە نابێت بەیەکەوە بخورێن

پۆڵەتیک پرێس

مارگەریتا کۆرۆلیوڤا پزیشکێکی ڕووسی پسپۆڕ لەبواری خۆراک باس لەو خواردنانە دەکات کە نابێت بەیەکەوە بخورێن، چونکە زیانی تەندروتی لێدەکەوێتەوە.

پزیشکەکە باس لەوەدەکات نابێت گۆشتەکان لەگەڵ پەتاتە و مەعکەرۆنیدا بخورێن، چونکە خواردنە دەوڵەمەندەکان بە پڕۆتین لەگەڵ ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە کاربۆهیدراتی خێرا هەرسبوو وادەکات جەستە هەموو پڕۆتینەکان وەرنەگرێت کە پێویستی پێیەتی.

أخصائية روسية تكشف عن الأطعمة التي لا ينصح بتناولها معا - RT Arabic

پزیشکەکە جەختی لەوەشکردەوە تێکەڵکردنی خواردنەوە گازیەکان لەگەڵ کهول ژەهراویبوون زیاددەکات، هەروەها لەکاتی قاوە ئامادەکردندا باشترە هیچ ماددەیەکی دیکەی تێکەڵنەکرێت، چونکە کانزاکانی کالیسیۆم، مەگنسیۆم، ئاسن و فۆسفۆر لە جەستە دەبات کە وەریگرتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا