نیشانەکانی بێهێزی بەرگری جەستە

پۆڵەتیک پرێس

بەرگری جەستە بە هێڵی پارێزگاری جەستە بەرامبەر هێرشی هەموو میکرۆب، ڤایرۆس و کەڕووەکان دادەنرێت، کە دەبنە هۆی توشبوون بەنەخۆشیە جیاوازەکان.

بەهێزبوونی بەرگری جەستە زۆر پێویستە بۆ ڕێگریکردن لە بەکتریا و ڤایرۆسەکان، لەکاتی بێهێزبونیشدا چەندین نیشانە دەردەکەوێت وەک:

-توشبوون بە نەخۆشیە بەکتریا و ڤایرۆسەکان بەشێوەیەکی زۆر
-بەردەوام توشبوون بە نەخۆشییەکان و دووبارەبوونەوەیان
-هەستیاریبوونی جەستە بە ماددەکان
-دڕەنگ ساڕێژبوونی برینەکان
-هەوکردنی پوک، گەدە و ڕیخۆڵەکان
-سکچوونی بەردەوام

ئەم نیشانانە ئاماژەن بۆ بێهێزی بەرگری جەستە، لەکاتی دەرکەوتنیاندا پێویستە هەوڵی چارەسەرکردنی بدرێت و بەم ڕێگایانە بەرگری جەستە بەهێزبکرێت ئەوانیش، نوستنی تەواو و دوورکەوتنەوە لە کەمخەوی، پەیڕەوکردنی سیستمی خۆراکی تەندروست و دەوڵەمەند بە سەوزەوات و میوەکان، زۆر خواردنەوەی ئاو، چونە بەر تیشکی خۆر لەوکاتانەی پزیشک دیاریدەکات، دوورکەتنەوە لە دوودڵی و ڕۆژانە وەرزشکردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا