پۆڵەتیک پرێس
بەشێوەیەکی گشتی سەوزەواتەکان بەشێکی سەرەکی سیستمی خۆراکی ڕۆژانەن و سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە، کالۆریان کەمە و ڕێژەیەکی زۆر ئاو و ڕیشاڵەکانیان تێدایە.
بەپێی ماڵپەڕی”eatingwell” ئەم سەوزەواتانە دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان و یارمەتی دابەزینی کێش دەدەن:
-قەرنابیت
ڕێژەکەی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە و هەستی تێربوون زیاددەکات.
-ئاڤۆکادۆ
دەوڵەمەندە بە چەوری تەندروست و ڕیشاڵەکان، جگە لەوەی یارمەتی دابەزینی کێش دەدات سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ هەیە.
-کەلەرم
کالۆری کەمە و دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکانی جەستە دەدات و ڕێگری لە شێرپەنجە دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا بەیەکێک لە باشترین سەوزەواتەکان بۆ دابەزینی کێش دادەنرێت.
-کولەکە
کالۆری کەمە و ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە.
-بەزالیای سەوز
ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵ و پڕۆتینەکانی تێدایە هەستی تێربوون زیاددەکات.
-سپێناخ
سەرچاوەیەکی سەرەکیە بۆ دابەزاندنی کێش، چونکە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان.
-گێزەر
کالۆری کەمە و ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵ، ڤیتامین و کانزا بەسوودەکانی بۆ جەستە تێدایە.