فایزەر تاقیکردنەوەی حەبی دژە کۆرۆنای ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای فایزەر بایۆنیتیک ڕایگەیاند، دەست بە تاقیکردنەوەی جۆرە نوێیەکەی دەرمانی کۆرۆنا دەکات کە لە شێوەی حەبدا بەرهەمی هێناوە.

ئەگەر تاقیکردنەوەکانی فایزەر، لەسەر مرۆڤ سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، ڕەنگە ڕێگری بکات لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسەکەو کەمکردنەوەی توشبوون لە ماوەیەکی خێرادا.

دەرمانەکە بە ئەنزیمێکەوە بەندە بە ناوی پرۆتیاز، بۆ ڕێگریکردن لە زیادبوونی ڤایرۆس، هەروەها پێشتر ئەو دەرمانانە تاقیکراونەتەوەو سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە کە بە ئەنزیمی پرۆتیازەوە بەند بوون، بۆ چارەسەرکردنی چەندین جۆری ڤایرۆسەکانی وەک ئایدز، هەوکردنی جگەر، کە بە سی ناسراوە.

میکائیل دۆلستن زانای گەورەی کۆمپانیای فایزەر وتی، ئیستا بەدەر لە هاتنی ڤایرۆسەکە پێویستە گرنگی بە دەرمان و چارەسەرەکانی بدرێت.

ڕوونیشی کردەوە تا ئێستا، هیچ کێشەیەکیان لە تاقیکردنەوەکەیا توش نەبووە، هەروەها ڕەنگە بەکارهێنانی دەرمانەکە لە ڕۆژێکدا ٢ جار پێویست بێت هەروەها بەردەوام بوون بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا