خواردنەوەی کوپێک چا چی بەسەر مێشک دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

توێژینەوە نوێیەکان باس لە سوودی چا دەکەن، بەپێی توێژینەوەکان خواردنەوەی کوپێک چا یارمەتی تەندروستی مێشک دەدات.

زانایان باس لەوە دەکەن خواردنەوەی چا بەشێوەیەکی ڕێکخراو و دیاریکراو سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە و هۆکارێکە بۆ درێژبوونی تەمەن، لە ئەنجامی توێژینەوەکانەوە دەرکەوتووە چا یارمەتی مێشک دەدات و هۆکارێکە بۆئەوەی کەسەکان چالاکیەکانی ڕۆژانەیان ئەنجام بدەن بێئەوەی هەست بە هیلاکی و ماندوبوون بکەن.

توێژینەوەکان جەخت لەوەش دەکەنەوە ئەو کەسانەی چا دەخۆنەوە ئارامترن بەراورد بە کەسانی دیکە، هەروەها چارەسەری کێشە و گرفتەکان بە ئاسانتر دەکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا