خواردنی ژەمی ئێوارە لەم کاتەدا مەترسی جەڵتەی مێشک زیاددەکات

پۆڵەتیک پرێس

ساڵانە ژمارەیەکی زۆر خەڵک تووشی جەڵتەی مێشک دەبن، سیستمی خۆراکی و کاتی ژەمەکان کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر تەندروستی مێشک و جەڵتەی مێشک هەیە.

توێژینەوەکان دەریانخستووە سێ جۆر خەڵک هەن ، جۆرێکیان پێش کاتژمێر هەشت ژەمی ئێوارە دەخۆن، جۆری دووەم دوای کاتژمێر هەشت دەیخۆن، جۆری سێیەمیان کاتێکی دیاریکراویان نییە، ئەنجامی توێژینەوەکان ئەوە دەردەخەن خواردنی ژەمی ئێوارە لەکاتێکی هەڵەدا مەترسی مردن بە جەڵتەی مێشک، نەخۆشیەکانی دڵ و دەمارەخوێنەکان زیاددەکات.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکە ئەو کەسانەی کاتێکی دیاریکراویان بۆ ژەمی ئێوارە نییە یان لەدوای کاتژمێر هەشت لەکاتێکی درەنگدا دەیخۆن مەترسی مردنیان بە جەڵتەی مێشک زیاترە، ئەوەشی خستەڕوو باشترین کات بۆ ژەمی ئێوارە بۆئەوەی لە زیانە تەندروستیەکان بەدووربیت پێش کاتژمێر هەشتە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا