چۆن وزەی جەستە دەپارێزیت لە مانگی ڕەمەزاندا

پۆڵەتیک پرێس

زۆرێک لەو کەسانەی بە ڕۆژوو دەبن لە مانگی ڕەمەزاندا، بەدەست ماندوو بوونەوە دەناڵێنن، ئەمەش بە هۆی ئەوەیەیە کە لە پارشێدا نان ناخۆن، هەروەها کەمکردنەوەی ژەمە خواردنەکان و ئاو هۆکاری سەرەکین بۆ ئەو ماندوو بوونە.

بۆ هێشتنەوەی وزەی لەش پێویستە لە پارشێودا گرنگی بەم خواردنانە بدەیت

باشتر وایە لە کاتی پارشێودا ئەو خواردنانە بخورێت کە لە دانەوێڵە دروست کراون، یاخود پەتاتە هەروەها پاقلەمەنیەکان، ئەو میوانەش کە ڕشاڵیان زۆرە وەک مۆز، گوێز و بادەمیش سەرچاوەیەکی سەرەکین بۆ دابین کردنی وزەی لەش بەهۆی ئەوەی، ڕێژەیەکی زۆر ئۆمیگا ٣ و پرۆتین و ڤایتامین بی و مەگنسیۆم و کالۆری تێدایە.

هەروەها پسپۆڕانی بواری خۆراک ئاماژە بەوە دەدەن، کە نەخواردنی ژەمی پارشێو بیرۆکەیەکی هەڵەیە بۆ ئەوەی پێت وابێت کێشت زیاد دەکات، چونکە بەبێ ئاگای لە دوای ئەوەی کە بڕێک شیرینی دەخۆیت بۆ قەرەبوو کردنەوەی کێشت زیاد دەکات

هەروەها پێشنیاری دوورکەوتنەوە لە خواردنی چەورو سورەکراو دەکەن لە پارشێودا، چونکە دەبنە هۆی تەمەڵ بوون و هیلاکیەکی زۆر لە ڕۆژدا، هەروەها خواردنە سوێر و ترشەکان یەکێترن لەو خواردنانەی باشتر وایە لە پارشێودا نەخورێت تاوەکو هەستی تینوێتی زیاد نەکات.

پزیشکان پێیان وایە ڕەمەزان دەرفەتێکی باشە، بۆ پاککردنەوەی جەستە لە ژەهرو هەندێک خویی خراپی خواردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا