ڕۆژانە خواردنی بادەم چی بەسەر جەستەت دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

خواردنی بادەم بەشێوەیەکی گونجاو و ڕێکخراو سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، یارمەتی دابەزاندنی کۆلیستڕۆڵ و شەکری خوێن دەدات، لەش بە ڤیتامینەکان دەوڵەمەند دەکات.

پێویستە بادەم بۆ سیستمی خۆراکی زیاد بکرێت، چونکە یارمەتی باشترکردنی تەندروستی پێست دەدات و لە تیشکە زیان بەخشەکان دەیپارێزێت، بەپێی توێژینەوە نوێیەکان کە لە زانکۆی کالیفۆرنیا کراوە ئەو خانمانەی بادەم دەخۆن و ڕوبەروی تیشکی سەروبنەوشەیش دەبنەوە، نیشانەکانی سووتای لەسەر دەموچاویان دەرناکەوێت.

اللوز – 9 من فوائد اللوز الصحية مُبرهنة علمياً – توعية

بادەم دەتوانێت وەک ژەمێکی سووک بخورێت، دەوڵەمەندە بە ترشە چەوریە سوودبەخشەکان، دژەئۆکسانەکان، ڤیتامینەکان و چەندین مادەی سوودبەخش، جگە لەوەی پێست لە تیشکی سەروبنەوشەی دەپارێزێت، نیشانەکانی پیربوون کەم دەکاتەوە و یارمەتی لابردنی پەڵەی دەموچاو یەک ڕەنگبوونی پێست دەدات، ڕۆڵێکی گرنگی لە دابەزاندنی کێشدا هەیە، هەروەها کۆنتڕۆڵی پەستانی خوێن دەکات، چونکە مەگنیسیۆمی تێدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا