دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە گازییەکان چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

پۆڵەتیک پرێس

خواردنەوە گازییەکان لەهەموو جیهاندا لەلایەن گەورە و بچووکەوە خواستێکی زۆری لەسەرە، تەنانەت هەندێک کەس بەتەواوی ئالودەی دەبن، بەڵام لەڕووی تەندروستیەوە زیانێکی زۆری بە جەستە دەگەیەنن.

دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە گازییەکان ئەم سوودانە بە جەستە دەگەیەنێت:

-بەپێی توێژینەوەکان وازهێنان لە خواردنەوە گازییەکان سوودێکی زۆر بە تەندروستی دڵ دەگەیەنێت، چونکە ئەو خواردنەوانە دەبنە هۆی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن دوورکەوتنەوە لێیان یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن دەدات و ڕێگری لە نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵتەی دڵ دەکات.

-ڕێژەیەکی زۆر شەکر و کافاینیان تێدایە زیان بە تەندروستی مێشک دەگەیەنن و هۆکارن بۆ لاوازبوونی بیرەوەری و سەرنجدان، لەکاتی دوورکەوتنەوە لەو خواردنەوانە لەو کێشانەش بەدوور دەبیت.

Cold Drinks are Injurious to Your Health - About Pakistan

-وازهێنان لێیان سوودێکی زۆر بە تەندروستی ددان دەگەیەنن و لە کلۆربوون و هەوکردن بەدووردەبن.

-توێژینەوەکان دەریانخستووە زۆر خواردنەوەی خواردنەوە گازییەکان مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی گورچیلە زیاددەکەن، بۆیە پێویستە هیچ نەخورێنەوە.

-دوورکەوتنەوە لە خواردنەوە گازییەکان واتلێدەکات لە نەخۆشی شەکرە و قەڵەوی دووربکەویتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا