ئەم بابەتە 8 جار بینراوە
پۆڵەتیک پرێس
بەشێوەیەکی گشتی هۆکارە دیارەکانی ئازاری گورچیلە هەوکردنی گورچیلە و میزەڕۆ یان بەردی گورچیلەیە، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین هۆکاری دیکە هەیە، لەکاتی ئازاری گورچیلەدا چەند نیشانەیەک دەردەکەوێت وەک، بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش، دڵتێکەڵ هاتن و ڕشانەوە.
دیاریکردنی هۆکارەکانی نەخۆشییەکە لە ڕێگای پشکنینی خوێن یان وێنەگرتنی سک و حەوزەوە دەبێت.
هەندێک لەو هۆکارانەی دەبنە هۆی ئازاری گورچیلە:
-هەوکردنی میزەڕۆ
-مەیینی خوێن لەناو گورچیلەدا
-تەسکی یان برینداربونی میزەڕۆ
-شێرپەنجەی گورچیلە
لەکاتی بوونی نیشانەکاندا پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەر، ئەوەش بەپێی هۆکارەکە و لەشی کەسەکە دەگۆڕێت، هەندێک کەس بە پێدانی دەرمان چارەسەر دەبێت، هەندێکیش کە دۆخەکەیان قورس بێت لەوانەیە پێویست بە نەشتەرگەری بکات،لەگەڵ ئەوانەشدا بۆ تەندروستی گورچیلە باشترە ڕۆژانە بڕێکی زۆر ئاو بخورێتەوە.