چۆن چارەسەری سەرمابوون دەکەیت بە شێوەیەکی دروست

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە چۆن بە ڕێگایەکی دروست چارەسەری هەڵامەت و گوێ کپ بوون دەکەیت.

چەند ڕێگایەک هەیە بۆ چارەسەری هەڵامەت و هەوکردنی لوت و گوێ کپ بوون، کە پێویستە لە خۆوە بەکارنەهێنرێت، بە تایبەتی ئەو دڵۆپانەی کە دوای بەکارهێنان  دەبنە هۆی ئاڵودە بوونی دەمارە خوێنبەرەکان، لە جیاتی ئەوە ، پێویستە چەند قەترەیەکی تایبەتی منداڵان بەکاربهێنن. کە هەمان ئەنجامی هەیە ،

پزیشکەکە وتیشی کە ئەمانە دەرمانی هۆرمۆنین و ترسیان هەیە، خەڵک پێی وایە ئالودەیان دەکات یاخود قەڵەویان دەکات بەڵام لە ڕاستیدا پەیوەندی بەمانەوە نیە، چونکە دەرمانەکە ڕاستەوخۆ کاریگەری نیە، بەڵکو دوای چەند کاتژمێرێک دەست دەکات بە کارکردن، بۆیە ئەو بۆچونانە هەڵەن کە ئەو دەرمانانە ئالودەت بکەن.

بەپێی ڕوونکردنەوەکان ئەگەر ڕێژەیەکی زۆر لینجی ناو لوتت هەبوو، دەتوانیت چەند قەترەیەک بەکاربهێنیت ۆ کەم کردنەوەی لینجیەکە، وە ئەگەر زۆر کاریگەری نەبوو دەتوانی لوتت بشۆیت و وشکی بکەیتەوە ، هەروەها دژە بەکتریاو ڤایرۆسی بۆ بەکار بهێنیت.

ڕێگای کۆتایش بریتییە لە بەکارهێنانی چەند دڵۆپە زەیتێک بۆ لوتت وەک، زەیتی قۆخ، زەیتی قەیسی، لە ماوەیەکی کەمدا باشت دەکات و دەتوانیت دەرمانی دژە ڤایرۆسیش وەر بگریت.

ئەگەر دوای هەفتەیەک لەم چارەسەرانە هەستت بە باشبوون نەکرد پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا