پۆڵەتیک پرێس
بەشێوەیەکی گشتی ڤیتامینەکان گرنگییەکی زۆریان بۆ تەندروستی جەستە هەیە، ڕۆڵێکی گرنگیان لە بەهێزبوونی بەرگری جەستە، ڕێگریکردن لە نەخۆشیە وەرزییەکان و بەهێزبوونی ئێسکەکاندا هەیە.
لەگەڵ ئەوەی کانزاکانی فۆسفۆر و کالیسیۆم کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر گەشەی ئێسکەکان هەیە، هەندێک لە ڤیتامینەکان کە لە میوە و سەوزەواتەکاندا هەن بۆ تەندروستی و گەشەی ئیسکەکان زۆر گرنگن و یارمەتی گەشەیان بەشێوەیەکی سروشتی دەدەن.
چوار ڤیتامین بۆ گەشەی ئێسکەکان و زیادبوونی درێژی جەستە گرنگن:
-ڤیتامین دی
دەتوانرێت لەڕێگەی چوونە بەرتیشکی خۆر و خواردنەکانی قارچک،شیر، سەوزەوات و میوەکانەوە دەستبکەوێت، چونکە سوودێکی زۆری بۆ گەشەی ئێسک و درێژبوونی باڵا هەیە.
-ڤیتامین بی وەن
بەڕێژەیەکی زۆر لە دانەوێڵەکان، برنج و عەلی بابادا هەیە، یارمەتی کرداری هەرس و زیادبوونی درێژی جەستە دەدات.
-ڤیتامین بی توو
ڕۆڵێکی گرنگی لە گەشەی ئێسک، پێست، قژ و نینۆکدا هەیە، زیاتر لە هێلکە، ماسی، شیر و سەوزەواتەکاندا هەیە.
-ڤیتامین سی
بەیەکێک لە گرنگترین ڤیتامینەکان بۆ تەندروستی جەستە دادەنرێت، یارمەتی بەهێزبوونی ئێسک، ددان و درێژبوونی باڵا دەدات، زیاتر لە توو، شاتوو، شلیک، تەماتە، پەتاتە، پڕتەقاڵ، لالەنگی، لیمۆ و سندیدا هەیە، هەروەها بەرگری جەستە دژی ئەنفلۆنزا و پەتای وەرزی بەهێزدەکات.