ئایا کۆرۆنا بە زەروو چارەسەر دەکرێت؟

پۆڵەتیک پرێس

لە پزیشکێکی تایبەت بە نەخۆشیەکانی هەناوی دەپرسن، ئایا زەروو چارەسەرێکی بە هێزە بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا؟

ئاندرێ زاڤینکۆڤ پزیشکی تایبەت بە نەخۆشیەکانی هەناوی، لە وەڵامی پرسێارێکدا لە چاوپێکەوتنێکدا وتی، کرمی زەروو بەهۆی ئەوەی هیرۆدین لە پێکهاتەکەیدا هەیە، چڕی یاخود خەستی خوێن کەم دەکاتەوە، هەربۆیە بەکار دەهێنرێت بۆ چارەسەری نەخۆشی دەوالی و مایەسیری.

هەروەها ئەو دەرمانانەی بۆ نەخۆشانی توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکار دەهێنرێت چڕی خوێن کەم دەکاتەوەو ڕێگە لە جەڵتە دەگرێت، هەر بۆیە گونجاوە ئەگەر بۆ چارەسەری توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاری بهێنیت.

پزیشکەکە دەڵێت کاتێک توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبیت، ئامۆژگاری دەکرێیت بەوەی دەرمانی دژە چڕی خوێن بەکاربهێنیت، هەربۆیە دەتوانیت کرمی زەروو وەک چارەسەر بەکار بهێنرێت بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە، چۆن بە چ شێوەیەک وە لە چ کاتێک دا بەکار بهێنرێت؟

ئاماژە بەوە دەدات کەپێویستە، پێش بەکارهێنانی زەرووەکە کەسەکە پشکنینی خوێن ئەنجام بدات، تاوەکو دڵنیا بێت ڕێژەی هیرۆدین تاوەکو ڕێژەی زیاد نەچێتە خوێنیەوە، هەروەها پێویستە هەفتەی جارێک بۆ دوو جار پشکنین ئەنجام بدرێتەوە ئەگەر هاتوو، زەروو وەک چارەسەری کۆرۆنا بەکارهێنرا بۆ دڵنیابوونەوە لە ئەنجامی چارەسەر.

هەروەها دەڵێت ئەوکەسانەی، ئاستی هیرۆدین لە لەشیاندا بەرزە، پێویستە بیر لە بەکارهێنای زەروو نەکەنەوە بۆ چارەسەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا