كۆرۆنا خێزانێكی كوشت

پۆڵەتیك پرێس:

لە پارێزگای دەمیات لە میسر خێزانێكی چوار كەسی بە تەواوی بەهۆی توشبوونیان بە كۆرۆنا گیانیان لە دەست دا.

محەمەد فەنجری پزیشكی دەرمانسازی لە رۆژی 26ی ئاب باوكی، 5 ئەیلول دایكی، 9ی ئەیلول براكەی و 22ی ئەیلول خۆی كۆچی دواییان كرد بەهۆی توشبوونیان بە كۆرۆنا.

ئەو خێزانە بەهۆی بەشداریكردنیان لە ئاهەنگێكی بوك گواستنەوەدا تووشی كۆرۆنا بوون.

تاكو ئێستا وەزارەتی تەندروستی میسر كۆچی دوایی ئەو خێزانەی بە كۆرۆنا پشتڕاست نەكردووەتەوە، نە رەتیشیكردووەتەوە، بەڵام بە وتەی كەسوكارییان كۆرۆیان بووە.

لە میسر كۆرۆنا پاشەكشەی كردووە بەپێی ئامارە حكومییەكان، لە 24 سەعاتی رابردوودا تەنها 113 توشبوونی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە و كۆی گشتی بووە بە 102 هەزار، 19 مردنیش تۆماركراوە و كۆی گشتی بووە 5806 كەس.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا