باندێکی بازرگانیکردن بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤەوە دەستگیرکران

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین ئاشکرایکرد،  باندێکی بازرگانیکردنیان بەجەستەی مرۆڤەوە لە تکریت دەستگیرکردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە1ی ئاب، پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، بەپێی زانیاری هەواڵگری باندێکیان لە تکریت دەستگیرکردووە، کە بازرگانیان بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤەوە دەکرد.

ڕوونیکردەوە، دوو کەسی ئەو باندەیان دەستگیرکردووە، کە لە کەربەلاوە هاتبوون و دەیانویست بەرەو هەولێر بڕۆن، هەروەها کەسێکیشیان ڕزگارکردووە، کە لەلایەن باندەکەوە ڕفێندراوە.

جەختیکردەوە، هەردوو ئەندامی باندەکە دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و لەئێستادا بەمەبەستی یەکلاکردنەوە و وەرگرتنی سزای یاسای ڕادەستی دادگا کراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا