پۆڵەتیک پرێس
پزیشکی ڕوسی بواری خۆراک یلینا ئیگناتیکۆڤا باس لەو خواردنانە دەکات کە نەخواردنیان بەرگری جەستە بەهێزدەکات.
پزیشکەکە لە لێدوانێکیدا بۆ ڕادیۆی”سپۆتنیک” باس لەوەدەکات زیادەڕەویکردن لە خواردنی شیرینیەکان، خواردنەوە کهولیەکان، بسکویت، کێک و خواردنەوە گازییەکان واتە لەڕۆژێکدا سێ جار یان زیاتر دەبنە هۆی بێهێزبوونی بەرگری جەستە.
پزیشکەکە جەخت لەوەدەکاتەوە نەخواردنی ئەو خواردن و خواردنەوانە یان بەکارهێنانی ڕێژەیەکی زۆر کەم لێیان وادەکات بەرگری جەستە بەهێزبێت و لە نەخۆشیەکان بەدووربیت، بەڵام زیادەڕەویکردن تێیاندا زیان بە تەندروستی جەستە دەگەیەنێت و بەرگری جەستە دژی نەخۆشیەکان بێهێزدەکات.