پۆڵەتیک پرێس
شەربەری سروشتی سێو بەیەکێک لە شەربە تەندروستەکان بۆ جەستە دادەنرێت و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا بەسوودەکان.
بەپێی ماڵپەڕی”minnetonkaorchards”، خواردنەوەی شەربەتی سروشتی سێو ئەم سوودانەی بۆ جەستە دەبێت:
-دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و دژەئۆکسانەکان بەرگری جەستە بەهێزدەکات و مەترسی توشبوون بە ئەنفلۆنزا و شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.
-یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات، بەوشێوەیە مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، خوێنبەر، جەڵتەی دڵ و مێشک کەمدەکاتەوە.
-دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس هەیە و وەک چارەسەرێکی سروشتی بۆ قەبزی بەکاردەهێنرێت.
-بەهۆی هەبوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ڕیشاڵەکان هەستی تێربوون زیاددەکات و یارمەتی دابەزینی کێش دەدات.
-سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جگەر هەیە.
-ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە پارێزگاری لە تەندروستی پێست دەکات و ڕێگری لە دروستبوونی زیپکە و چرچولۆچی دەکات.