حەوت خوی بەرچاو زیان بە ڕیخۆڵە دەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

ڕیخۆڵە بەشێکی گرنگە لە جەستەی مرۆڤدا، بەرپرسە لە هەڵمژینی کۆمەڵێکی زۆر لە ماددە خۆراکیەکان بۆ تەندروستی لەش.

خواردنەکانی ناوچەی هەرس بەرپرسە لە ئەرکەکانی جەستە، بۆ بەرهەم هێنانی وزەی لەش بۆ تەندروستی مێشک و هۆرمۆنات.

لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا کۆمەڵێک کێشەی زۆر هەن، کە بەهۆی چەند هۆکارێکەوە توشی ڕیخۆڵە دەبن و تەندروستی تێک دەدەن بریتین لە.

١-کەمی پریبایۆتیکس لە سیستمی خواردندا.

ئەم ماددەیە لە خواردنەکانی وەک مۆز و سێو و سیر و پیازدا هەیە، سودێکی زۆر بە تەندروستی ڕیخۆڵەکان دەگەیەنن، ڕۆڵی پریبایۆتیکس ئەوەیە بەکتریا لە ناو دەبات و ڕیخۆڵە باش دەکات و بە گشتی تەندروستی ڕیخۆڵە باش دەکات.

٢-بەکارهێنانی زۆری شەکر.

ئەگەر خۆراکی ڕۆژانەی تۆ ئەو خواردنانەیە کە لە قوتودان، ئەوە زیانێکی زۆر بە ڕیخۆڵەکانت دەگات، بە هۆی ڕێژەی شەکری زۆر تیایدا بەکتریای تەندروستی ڕیخۆڵە لە ناو دەبات.

٣-کەم خەوی

خەو کاریگەری زۆری هەیە لەسەر ڕیخۆڵە، ماندووبوونی هەمیشەیی، کەم خەوی دەبێتە هۆی دڵە ڕاوکێ و زیان بە تەندروستی ڕیخۆڵە دەگەیەنێت.

٤-وەرزش نەکردن

وەرزش کردن ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە تەندروستیدا، وەرزش کردن بە شێوەیەکی بەردەوام سود بە ڕیخۆڵەکانت دەگەیەنێت.

٥-وشک بوونەوە

ئاو کاریگەرییەکی گرنگی لەسەر تەندروستی ڕیخۆڵە هەیە، خواردنەوەی بڕێکی باشی ئاو یارمەتی هەرس کردن دەدات، جوڵەی ڕیخۆڵەکان باش دەکات.

٦-کەم خواردنی خواردنە ڕیشاڵیەکان

کەم ئەو خواردنی ئەو خواردنانەی ڕیشاڵیان کەمە زیان بە ڕیخۆڵەت دەگەیەنێت، دەبێیە هۆی قەبزی یاخود سکچوون.

٧-زۆر خواردنەوەی کهول

زۆر خواردنەوەی کهول دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە ڕیخۆڵەکان، بەکتریای تەندروسی ڕیخۆڵەکان لە ناو دەبات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا