پۆڵەتیک پرێس
بیۆتین ماددەیەکە ناسراوە بە ڤیتامین بی سێڤن سەرچاوەیەکی سەرەکی خۆراکە بۆ قژ ، پێست و نینۆکان، یارمەتی گەشەی قژ و نینۆکەکان و تەندروستی پێست دەدات.
ئەو خواردنانەی یارمەتی تەندروستی نیۆک و پێست و قژ دەدەن:
-جگەر
جگەری مانگا دەوڵەمەندە بەو ماددە سوودبەخشانەی تەواوی جەستە پێویستی پێیەتی و وزە بە لەش دەبەخشێت.
-هێلکە
دەوڵەمەندە بە پرۆتین، ڤیتامین دی و کۆلین، هەروەها سەرچاوەیەکی سەرەکی بیۆتینە.
-ماسی سەلەمون
دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان بەرگری لەش بەهێز دەکات، سەرچاوەیەکی سەرەکی ئۆمێگا3 و کانزای کالیسیۆمە.
-گوڵەبەڕۆژە
گوڵەبەڕۆژە یەکێکە لە دەوڵەمەندترین سەرچاوەکانی ڤیتامین ئی کە تایبەتمەندی دژەئۆکسانی هەیە، هەروەها باشترین خۆراکی ڕووەکیە کە ڕێژەیەکی زۆر بیۆتینی تێدایە.
-پەتاتەی شیرین
دەوڵەمەندە بە بیۆتین، پۆتاسیۆم و ڕیشاڵەکان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی ڕیخۆڵەکان هەیە.
-بادەم
ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکان، ڤیتامینەکان و بیۆتینی تێدایە سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی قژ، پێست و نینۆکەکان هەیە.
-سپێناخ
سەرچاوەیەکی ڕووەکی بیۆتیە، نیو کوپ سپێناخ هەموو ئەو سوودانە بە جەستە دەگەیەنێت کە پێویستی پێیەتی.