پۆڵەتیک پرێس
نەخۆشییەکانی شێرپەنجە بەیەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی مردن لەجیهاندا دادەنرێن، بەڵام لەگەڵ پێشکەوتندا هیوای چاکبوونەوە لە نەخۆشیەکە زیادیکردووە بەتایبەتی ئەگەر لە قۆناغەکانی سەرەتادا درکی پێبکرێت.
سیستمی خۆراکی ڕۆڵێکی گرنگی لە ڕێگریکردن یان گەشەی شێرپەنجەدا هەیە، هەندێک لە خواردنەکان ڕێگری لێدەکەن و هەندێکیشان یارمەتی دەدەن زیاتر گەشە بکات، ئەم پێنج خواردنە مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکەنەوە:
-زەیتی زەیتون
بەپێی توێژینەوەیەک زەیتی زەیتون مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە بەڕێژەی %31 کەمدەکاتەوە.
-دارچینی
هەمیشە ناسراوە کە دارچینی یارمەتی نزمبوونەوەی ڕێژەی شەکری خوێن دەدات، لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆڵێکی گرنگی لە ڕێگریکردنی شێرپەنجەدا هەیە.
-ئاڤۆکادۆ
بەپێی توێژینەوەکان ئاڤۆکادۆ گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان ڕادەگرێت بەتایبەتی شێرپەنجەی سنگ، کۆڵۆن، جگەر، سی، خوێن و سورێنچک.
-مۆز
بە گەنجینەی ڕیشاڵ و ڤیتامین و کانزاکان ناسراوە بەتایبەتی ڤیتامین بی و کانزای پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم، سەرچاەیەکی سەرەکی دژەئۆکسانەکانە ڕێگری لە شێرپەنجە دەکات.
-بیبەری ڕەش
بە شای بەهاراتەکان ناسراوە لە چەندین بواری پزیشکیدا بەکاردەهێنرێت، تایبەتمەندی دژەهەوکردن و شێرپەنجەی هەیە.