پۆله‌تیك سپۆرت
پێرێزی سه‌رۆی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ رۆناڵدۆی فرۆشت و به پاره‌كه‌ی ئیدین هازاردی به‌لجیكی هێنا، تا بتوانێت جێگه‌ی ئه‌و گۆڵكاره گه‌وره‌یه بگرێت، به‌ڵام هازارد ژماره‌ی پێكانه‌كانی نزیك بۆته‌وه له گۆڵه‌كانی بۆ یانه‌ی ریاڵ.
بوونی هازارد به پێكراوی پلانه‌كانی زێدانی راهێنه‌ریشی تێكداوه، چونكه به‌هۆی ئه‌وه‌وه چه‌ند یاریزانی لاوی له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ داناوه، به‌ڵام ئه‌ویش یارییه‌ك یاریی ده‌كات و ده پێكانی تووش ده‌بێت.
بۆیه راهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ بریاریداوه به یه‌كجاری له پلانه‌كانی هازارد دووربخاته‌وه و جارێكی دیكه ڤینیسۆسی هێرشبه‌ری به‌رازیلی بخاته جێگه‌ی، كه ئه‌وه‌ش ماوه‌یه‌كه داوای هانده‌ران و چاودێرانی وه‌رزشییه، كه پێیان وایه به‌هۆی هازارده‌وه تواناكانی ئه‌و هێرشبه‌ره‌ی كووشتووه و سوودی زیاتریشی بۆ تیمه‌كه هه‌یه.