بۆندزلیگاش دەست پێ‌ دەكاتە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
بۆندزلیگای خولی پاڵەوانەكەی ئەوروپا گالیسكەكەی لە ئەمشەوەوە دەكەوێتەوە گەڕ لە ڕووبەڕووبوونەوەیەك لە لوتكەدا كاتێك یانەی بایرن موینخی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولەكە و جامی ئەڵمانیا و پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا میوانداری یانەی شاڵكە 04 ی شاهانە دەكات لە دەستپێكی وەرزی نوێی خولەكەدا.

یارییەكە سەعات 9.30 بە كاتی كوردستان لە سەر یاریگای ئالیانز ئەرینای تایبەت بە یانە باڤارییەكە بەڕێوە دەچێت كە تیایدا سەرەڕای ئەوەی بە هۆی سەرهەڵدانەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بڕیار درا هاندەران ئامادە نەبن، بەڵام یانەكە هەر سێ‌ نازناوەكەی پێشكەش دەكات قەڵغانی خولی بۆندزلیگا و جامی پوكاڵی ئەڵمانیا و جامە دوو گوێیەكی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

یانە باڤارییە زەبەلاحەكە لە ئەمشەوەوە دەست پێ‌ دەكاتەوە بە كێبڕكێ‌ لە ناوخۆی ئەڵمانیا و پاشانیش جامی سوپەری ئەوروپا بەرامبەر بە یانەی سڤیلیای ئەندەلوسی ئەنجام دەدات و ئیدی كێبڕكێ‌ گەرمەكانی دەست پێ‌ دەكاتەوە بە مەبەستی پارێزگاری كردنەوە لە هەر سێ‌ نازناوەكەی لە وەرزی نوێ‌ دا.

لە بەرامبەردا یانە شاهانە شینەكەی ئەڵمانیا هەوڵ دەدات لەم وەرزەدا مەحاڵ دەستەبەر بكات بە ئەنجام دانی ئەو یارییە بەرامبەر بە بایرن و تۆمار كردنی بردنەوە بەرامبەری ئەگەر توانی ئەو شتە بكات.

كەواتە لە ئەمشەوەوە كێبڕكێكانی بۆندزلیگاش دەبینینەوە وەك تەواوی خولە گەورەكانی تری ئەوروپا كە تیایدا هەر لە هەفتەی یەكەمەوە یارییەكانی بۆندزلیگا پڕ دەبن لە یاری لوتكە و كێبڕكێی گەرم لە نێوان یانەكاندا.

لیستی یارییەكانی هەفتەی دەستپێكی خولەكە:

ئەمشەو هەینی

بایرن میونخ X شاڵكە 04              سەعات 9.30 شەو

سبەی شەممە
شتوتگارت X فرایبۆرگ
بریمەن X هێرتت بەرلین
فرانكفۆرت X ئەرمینیا بیڵفێڵد
كۆڵن X هۆفنهایم
یۆنیۆن بەرلین X ئۆگسبۆرگ
دۆرتمۆند X گلادباغ

ڕۆژی یەك شەممە
لایبزیج X ماینز 05
ڤۆڵڤزبۆرگ X لیڤەركوزن

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا