پۆله‌تیك سپۆرت
ئه‌مشه‌و یارییه‌كی گرنگ و پر چێژ له خولی ئینگلیزی له‌نێوان هه‌ردوو یانه مانچسته‌ر یونایتد و ئیڤه‌رتۆن به‌رێوه‌چوو، كه یارییه‌كه چه‌ندین خاڵی جوان و رووداوی گرنگی تێدا روویدا.
سه‌ره‌تا یانه‌ی مانچسته‌ر دوو گۆڵیان كرد، به‌ڵام تیپه‌كه‌ی كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ئه‌نجامه‌كه‌یان له گێمی دووه‌م یه‌كسان كرده‌وه، كه‌چی ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد شه‌یتانه‌كان گۆڵی سێیه‌میان هێنا، به‌ڵام له خوله‌كی كۆتایی تیپی ئیڤه‌رتۆن ئه‌نجامه‌كه‌یان یه‌كسان كرده‌وه و ریمۆنتادایان تۆماركرد.
راسته یارییه‌كه (3به3) كۆتایی هات، به‌ڵام سۆڵكایه‌ری راهێنه‌ری مانچسته‌ر لاوازبوو، له ئیداره‌دانی یارییه‌كه و نه‌یتوانی باشتر به‌رگری تیپه‌كه‌ی رێكبخاته‌وه، كه سێ گۆڵی یارییه‌كه هۆكاری به‌رگریكارانی خۆی بوو، كه ئه‌وه‌ش وایكرد به ئاسانی تیپی ئیڤه‌رتۆن گۆڵ له‌دوای گۆڵ تۆمار بكه‌ن.
به‌و یه‌كسان بوونه مانچسته‌ر یونایتد به كۆكردنه‌وه‌ی (45) خاڵ له خانه‌ی دووه‌م مایه‌وه‌و خه‌ونی چوونه پله‌ی یه‌كه‌می له گۆڕ نرا.