میسی خاڵی كۆتایی دانا،ماڵئاوا ئازیزان

ژمارەی بینین: 4603

پۆڵەتیك: سپۆڕت

ڕۆژنامەی سپۆڕتی كەتەلۆنی و چەندان ڕۆژنامەی ئەرجەنتینی هەواڵی ئەم ئێوارەیەی كۆبوونەوەی داخراوی نێوان لیۆ میسی و ڕۆناڵدۆ كومانی ڕاهێنەری هۆڵەندی یانەی بەرشەلۆنەیان بڵاو كردەوە تیایدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە میسی و كومان لە سەر هەندێك وردەكاری داهاتووی یانەكە ڕێكەوتوون، بەڵام دواتر كاتێك میسی چۆتە دەرەوە میدیاكاران ڕووە و ئەفسانە ڕۆیشتوون و تەواوی وردەكاری كۆبوونەوەكەیان بە میسی وتووە لێرەدا لیۆ تووڕە بووە و ڕایگەیاندووە كە ئەوەی لە ژوورەوە ڕووی داوە تەنها و تەنها گفتوگۆی نێوان ئەو و كومان بووە ئاخۆ كێ‌ بەرژەوەندی لەوەدا هەیە ئەم زانیارییانە بڵاو بكاتەوە.

ڕۆژنامەی كلارینی ئەرجەنتینی هەواڵەكەی پشت ڕاست كردەوە و بڵاوی كردۆتەوە كە لیۆ زۆر تووڕەیە لەوەی كە ئاشكرا كراوە كاتێك كومان پێی ڕاگەیاندووە كە بۆ لەمەودوا پلانەكانی بە شێوەیەك دەبێت كە دەشێت میسی بخرێتە سەر كورسی یەدەگ ئەمەش میسی تووشی شۆك كردووە كاتێك بینیویەتی ڕاهێنەرەكەی بەو شێوەیە گفتوگۆی لەگەڵ دەكات.

جێی باسە هەواڵەكە هەر ئێستا دونیای وەرزشی هەژاند و یانەكانیئینتەر میلانۆ و مانچیستەر سیتی و مانچیستەر یونایتد و پاریس سانت جێرمان و چەند یانەیەكی تر بۆی هاتنە سەر هێڵی ئامادەكاری خۆیان نیشاندا كە بۆند پێشكەش پۆڵگا بكەن و لە كامپ نو بیبەنە دەرەوە بەو پێیەی كە لیۆ ڕایگەیاندووە كە یان ئەمشەو یان سبەینێ‌ نامەیەك ئاراستەی هاندەرانی بەرشەلۆنە دەكات.

دانەر ئەسڵان