بایك: ئامانجمان روخاندنی ئاكەپەو مەهەپەیە

پۆڵەتیك پرێس

هاوسەرۆكی دەستەی بەڕێوەبەری كەجەكە ڕایگەیاند، لە ٤٤ساڵەی دامەزراندنیاندا ئامانجیان روخاندنی ئاكەپەو مەهەپەیەو دەیانەوێت ئەو ترسە بكەن بە واقیع.

جەمیل بایك هاوسەرۆكی دەستەی بەڕێوەبەری كەجەكە رایگەیاندووە، هەر هێرشێكی دەسەڵاتی ئاكەپە و مەهەپە بەهۆی ترسیانەوەیە لە روخانی خۆیان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ساڵی رابردو پەكەكە هەنگاوی زۆر گرنگی لە كوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەڵگرت و پێشكەوتنی گرنگی هێنایەدی، لەمساڵیشدا ئامانجی ئەوەیە كاتێك ئاكەپە و مەهەپەیان لەناو برد، نەك تەنها لە كوردستان، بەڵكو لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گۆڕانكارییەكی گرنگ و بەرچاو روودەدات.

دەشڵێت، “دەمانەوێت لە ساڵی ٤٤هەمیندا فاشیزمی ئاكەپە – مەهەپە بڕوخێنین، ئێمە كارێك دەكەین، توركیا دیمۆكراتی بێت و گەلی كوردیش ببێتە خاوەنی ژیانێكی ئازاد و دیموكراتی”.

هاوكات باسی لەوەكردووە، ئەمریكا و ئەوروپا هێشتا پشتگیری دەوڵەتی توركیا دەكەن، بەڵام رایگشتی ئەمریكا و ئەوروپا خۆیان لە دەوڵەتی تورك نزیك ناكەنەوە.

پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ، پارتێكی كوردیی باكوری كوردستانەو لە ٢٧ی نۆڤەمبەری كوردی (١٩٧٨) وەك پارتێكی ماركسی لینینی لەلایەن عەبدوڵا ئۆجەلانەوە دامەزرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا