وەزیری بەرگری ئەمریکا: پابەندین بە ڕوبەڕوبوونەوەی ئێران

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری بەرگری ئەمریکا لوید ئۆستن ئەمڕۆ شەممە جەختی لەوە کردەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەندە بە ڕوبەڕوبوونەوەی ئێران، هەتا کاتێک واشنتۆن کار دەکات بۆ زیندوو کردنەوەی ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی ساڵی 2015.

ئۆستن ئاماژەی بەوەشدا، ئەمریکا پابەندە بە پاراستنی ئەمنیەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

وتیشی، پابەندین بە ئەنجامە دیپلۆماسیەکانی بابەتی ئەتۆم، بەڵام ئەگەر ئێران ئامادە نەبێت بە جدی بەشداری بکات ئێمە هەموو بژاردە پێویستیەکان ئەخەینە گەڕ بۆ پاراستنی ویلایەتە یەکگرتووەکان.

ئۆستن ئاماژەی بەوەشدا، پێویستیان بە هەڵمەتێکی یەکلایەنی و تەواو هەیە لە ناوچەکان لەگەڵ هاوپەیمانان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا