تۆخێل ؛ چاوەڕوانە

پاش ئەوەی شەو ڕابردوو یانەی چێڵسی بەسەرکردایەتی تۆماس تۆخێل توانی ببیتە پاڵەوانی خوولی یانە پاڵەوانەکان بۆ جاری دووەم چاوەڕێی سەرۆکی یانەی چێڵسیە .

تۆخێل پاش سەرکەوتنەکە وتی ساتێکی لەبیر نەکراو بەڕی دەکەین من شانازی بە خۆم یاریزانەکانمەوە دەکەم بەڕاستی جەنگاوەرانە هەوڵیان دەدا ، لە درێژەی قسەکانیدا تۆخێل ووتی من ئێستا چاوەڕیی سەرۆ دەکەم تا ئەوەی گرێبەستێکی باش و گونجاوم پێشکەش بکات و پارەمان بۆ سەرف بکات بۆ هێنانی کۆمەڵێک یاریزان بۆ کۆمەڵێک بنکە .

تۆخێل زیاتر دەڵێت من هێشتا تەواو توینی نازناوم نازانم وەرزی داهاتوو چۆن دەبێت لەوانەیە هەموو شت خراپ بێت بەڵام من هەوڵی تەواوی خۆم دەدەم لە پێناو سەرکەوتنی زیاتردا .

لە کۆتایدا تۆخێل سوپاسی سەرۆک و کۆی ئەندامانی یانەی چێڵسی کرد بەوە تەواو پشتگیریان کردووە لەم ماوەیەدا .

تۆخێل ناوەڕاستی ئەم وەرزە ڕوویکردە یانەی چێڵسی و توانی یانەکە بگەیەنێتە لووتکە و ببێتە پاڵەوانی خوولی یانە پاڵەوانەکان .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا