چێڵسی ئەتلەتیکۆ مەدریدی تەکاند

شەوی ڕابردوو پەردە دا درایەوە لەسەر قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا .

سەرەتا و لە یاری لووتكەدا یانەی چێڵسی لە نێو یاریگای تایبەتی خۆی پێشواز لە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی كرد .

كوڕانی چێڵسی بەپشت بەستن بەئەنجامی پێشو ھیچ جۆرە كێشەیەكی نەبوو لە ھیچ ڕویەكەوە ، یانەكەی نوێنەری مەدرید تەنیا سەركەوتن بە ئەنجامی سەرو گۆڵ دەیگەیاندنە قۆناغی داھاتوو .

دەست پێكی یاری ھەستیاریەكی زۆر دەبینرا لە لایەن ھەر دوو لا بەگشتی بەڵام دۆخی یاریەكە ھەستیاریەكەی پێ شكاندن و دەستیانكرد بە ھێرشبردن و یەكەمین جەس سوارێز تاقی كردەوە بەڵام  بەرگریكارانی چێڵسی بە قورسـی چونەوە بە گژیدا و تۆپەكەی دەرەوەی گۆڵی ھەڵبژارد .

لە لایەن خۆیەوە تۆخێل گڵۆپی ھێرشكردنە سەر ئەتلەتیكۆی بۆ یاریزانەكانی ھەڵكرد بەڵام ئەمانیش سەركەوتوو نەبون لە ھەژاندنی تۆڕی گۆڵی میوان .

لەناوەڕاستی تایمی یەكەم كاتێك ئەتلەتیكۆ لە دووی گۆڵی پێشكەوتن دەگەڕا یانەی چێڵسی لە دژە ھێرشێكدا لە رێگای حەكیم زێاشەوە توانیان گۆڵی پێشكەوتن تۆمار بكەن ، پاش گۆڵەكە ھەر دوو یانە ڕیزەكانی خۆیان یەكخستەوە ئەركی خۆیان زانی لە یاریگادا و تایمی یەكەمیش بە گۆڵێكی خاوێن لەبەرژەوەند چێڵسی گەشتە پایان .

تایمی دووەم چاوەڕێێ دەكرا سینمیۆنی ھەرچی ھەیە بیخاتە سەرمێزەكەی تۆخێل لە پێناو سەركەوتووتندا بەڵام كۆمێنتی تۆخێل  نــا بوو دواتر و لە ڕوداوێكی نەخوازراودا بەرگریكاری ئەتلەیکۆ سافیج بەكارتی سورا كرایە دەرەوەی یاریگا .

 

پاش ئەم كارتە سورە چێڵسی تەواو ئەركی ئاسان بوو توانی پێش تەواو بوونی یاریە لە ڕێگای ئیمەرسۆن گۆڵی دووەم دڵنیایی تۆمار بكات بەم ئەنجامەش یانەی چێڵسی بەفەرمی گەشتە قۆناغی ٨ی پاڵەوانێتێكە .

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا