سیریزۆ پێشوازی لە گریزۆ دەكاتەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ئینریكی سیریزۆی سەرۆكی یانەی ئەتڵەتیكۆ مەدرید ڕەخنەی توند ئاراستەی هەڵبژاردە میللییەكان دەكات بەوەی كە كاروباری یانەكان تێك دەدەن و دۆخی یاریزانەكان دەشێوێنن.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی دا كە بۆی ساز كرا سەبارەت بە قسە كردن لە بارەی یارییە لوتكەكەی ڕۆژی شەممەی داهاتوو بەرامبەر بەرشەلۆنە سیریزۆ وتی: (شەرمەزارییە بۆ یەكێتییە تۆپی پێكانی وڵاتانی كە بەو شێوەیە دەكەن لەگەڵ یانەكان ئێمە بە هەموو شێوەیەك ئاگاداری یاریزانەكانمانین لە مەشقەكان لە كاتی پشوویان لە كاتی نانخواردن و گەشت كردنیان لە ژیانی تایبەتی خۆیاندا دەستمان تێوەرداوە تا تووشی كۆڕۆنا نەبن، بەڵام كاتێك دەڕۆنەوە بۆ وڵاتەكانیان سەرەڕای گەڕانەوەیان بە هیلاكی یاخود بە پێكراوی ئینجا ئێستاش كۆڕۆنای هاتۆتە سەر من بۆ خۆم ڤیدیۆی كۆبوونەوەی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئۆرەگوایم بینی زۆر پێی بێزار بووم یاریزانەكان بە بێ‌ دەمامك بوون شتێكی خراپە یانەكانیش باجەكەی دەدەین).

دواتر ئەو سەرۆكە سەبارەت بە ئەنتوان گریزمانی فەڕەنسی یاریزانی پێشووی ئەتڵەتیكۆ و ئێستای بەرشەلۆنە ڕایگەیاند: (گریزمان لە ئەتڵەتیكۆ خۆشەویست بوو هەموان ڕێزێكی زۆریان لێ‌ دەگرت و ئاسودە بوو، بەڵام لە بەرشەلۆنە دۆخەكە وا دیار نییە بە هیوام باشتر بێت بۆی، چونكە ئەو یاریزانێكی ناوازەیە).

هەر لەو بارەیەوە ئەو سەرۆكە وتی: (كاتێك لە یانەكەمان ڕۆیشت بە دڵخۆشییەوە ڕۆیشت و ئێمەش سوپاسمان كرد بۆ ئەوەی پێشكەشی كردین لەو چەند ساڵەدا ئەگەر لە داهاتووشدا بگەڕێتەوە بۆ ئەتڵەتیكۆ ئەوا ئێمە بە باوەشی گەرم و ڕوویەی خۆشەوە پێشوازی لێ‌ دەكەین).

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا