تیروپشكی چامپیۆنس لیگ بەڕێوە دەچێت

پۆڵەتیك: سپۆڕت
بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە سەعات 5.30 بە كاتی كوردستان لە شاری جنێفی وڵاتی سویسرا پاش گواستنەوەی مەراسیمی ڕاكێشانی تیروپشكی وەرزی نوێی خولی یانە پاڵەوان لە ئەسیناوە لە ژێر چاودێری وردی تەندروستی دا مەراسیمەكە بەڕێوە بچێت كە ژمارەیەكی زۆر كەم ئامادە بووی لێ‌ دەبێت.

تیروپشكی ئەمڕۆ ژمارە 66 دەبێت لە مێژووی پاڵەوانێتییە مەزنەكەی كیشوەری ئەوروپا هەروەك ژمارە 29 دەبێت بە ناوە نوێیەكەی واتا چامپیۆنس لیگ كە تیایدا 26 یانە كە خۆیان سەركەوتنیان مسۆگەر كرد بوو لەگەڵ 6 یانە كە بە پاڵاوتن گەیشتن هەموویان لە تیروپشكێكی 32 یانەیی دا بە سەر 8 كۆمەڵە دابەش دەكرێن لە 4 ئاست دا كە بۆ یانەكان دەست نیشان كراوە كە پێ‌ دەچێت ئەمساڵ كۆمەڵەی نەك ئاگرین بەڵكو بوڕكانیشی تیادا ببینین بەو پێیەی بایرن و سڤیلیا پاڵەوانانی هەردوو جامە ئەوروپییەكە لە لوتكەی كۆمەڵەی یەكەم و دووەم دەبن هاوكات لەگەڵ پاڵەوانای 6 خولە ناوخۆییەكانی تری ئەوروپا ئەو كات 8 سەركردەی كۆمەڵەكان ئاگرین دەبن ئینجا لە كۆمەڵەكاندا هەوڵ دەدرێت یانەی یەك وڵات نەكەونە یەك كۆمەڵەوە وەك ساڵانی ڕابردوو.

ئاستەكان:

ئاستی یەكەم: بایرن + سڤیلیا + ڕیاڵ + لیڤەرپول + یۆڤنتۆس + پاریس + پۆرتۆ + زینێت

ئاستی دووەم: بەرشەلۆنە + ئەتڵەتیكۆ + مان سیتی + مان یونایتد + شاختار + دۆرتمۆند + چێڵسی + ئاجاكس

ئاستی سێیەم: دینامۆ كیێڤ + لایبزیج + سالزبۆرگ + ئینتەر + ئۆڵمپیاكۆس + لاسیۆ + كراسۆندار + ئەتەڵانتا

ئاستی چوارەم: لۆكمۆتیڤ + مارسیلیا + كلۆپ بروج + گلادباغ + ئیستەنبوڵ باشاك + میدتیلاند + ڕێن + فرنشفارۆش

یوێفا كاتی دەست پێ‌ كردنەوەی یارییەكانی وەرزی نوێی ڕاگەیاند كە یارییەكانی گەڕی دەستپێك لە 20 و 21/ 10 بەڕێوە دەچن
گەڕی دووەمیش لە 27 و 28/ 10 بەڕێوە دەچن
یاری كۆتایی وەرزی نوێش دەچێتەوە ئیستەنبوڵ و لە یاریگای ئەتاتورك ئەنجام دەدرێت پاش ئەوەی بە هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆناوە یاری كۆتایی وەرزی ڕابردوو لە لیشبۆنە لە پایتەختی وڵاتی پرتوگال بەڕێوەچوو.

باشترین ڕاهێنەران كامیان باشترین دەبێت؟

لەگەڵ بەڕێوەچوونی تیروپشكەكە خەڵاتەكانی باشترینی وەرزیش پێشكەش دەكرێن كە باشترین یاریزانی پیاو و ژن و باشترین گۆڵچی باشترین بەرگریكار باشترین نێوەندكار باشترین هێرشبەر باشترین ڕاهێنەری تیمی پیاوان و تیمی خانمان.

سێ‌ باشترین، بەڵام كامیان باشترینە؟

بۆ خەڵاتەكانیش یاریزانانی یانەی بایرن میونخی باڤاری پاڵەوانی 5 نازناوی وەرزی ڕابردووی وڵاتی ئەڵمانیا و ئەوروپا چانسی زیاتریان هەیە لە بەرامبەر بوونی ناوە زێڕینەكانی وەك نەیمار و ئیمباپێ‌ و كیلۆر ناڤاس و كیڤن دی بڕۆین ئەوەشی كە هەموانی تووشی شۆك كرد لە كاتی ڕاگەیاندنی لیستی دەست نیشان كراو بۆ هەڵبژاردنی باشترینەكانی وەرزدا ئەوە بوو نە ناوی لیۆ میسی نە ناوی دۆن كریستیانۆ بوونیان نەبوو كە ئەمەش لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا ڕوونەدراو بووە.

لە پەیجی تایبەتی پۆڵەتیك سپۆرت چاوەڕێی ڕاستەوخۆ بن پێش تیروپشكەكە بەڕێوە دەچێت لە كاتی تیروپشكەكە و پاش تیروپشكەكەش بەردەوام دەبین لەگەڵتان.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا