كاڤانی بۆ بەنفیكا

پۆڵەتیك سپۆڕت
دواجار یانەی بازە سورەكەی پرتوگال توانی ئیدیسۆن كاڤانی ئۆرەگوایی قاییل بكات بە واژوو كردنی بۆند لەگەڵی بۆ ماوەی 3 ساڵ.

پاش ئەوەی یانەی پاریس سانت جێرمان و ئیدیسۆن كاڤانی كۆتاییان بە بۆندەكەی نێوانیان هێنا ئیدی یاریزانەكە ئازاد بوو لە واژوو كردنی بۆند لەگەڵ هەر یانەیەك كە خۆی خواستی لە سەری بێت.

فابریسیۆ ڕۆمانۆ ڕۆژنامەنووسی SKY SPORT لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: دوای بە سەر بردنی 7 ساڵ لە ڕیزی یانەی پاریس سانت جێرمان و ئەنجامدانی 200 یاری و تۆمار كردنی 138 گۆڵ و بوون بە گۆڵكاری مێژوویی یانەكە دواجار ئیدیسۆن كاڤانی و ئازاد كرا لە لایەن یانە پاریسییەكەوە.

ئەو ڕۆژنامەنووسە ڕاشیگەیاند: یانەی بەنفیكای پرتوگالی توانی كاڤانی قاییل بكات بە پۆشینی درێسە سورەكەی لە سەرەتای وەرزی داهاتۆوە و بۆندێكی 3 ساڵەی پێشكەش كرد بە مووچەی 10 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێكدا.

 

دانەر ئەسڵان

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا