پاش ئەوەی لەم چەند ڕۆژەی پێشتردا زینەدین زێدان دەستی لە پۆستی یانەی ڕیاڵ مەدرید كێشایەوە ژمارەیەک ڕاهێنەر دەستنیشانکراون بۆ جێگرەوەی ناوبراو یەکێک لە جێگرەوەکان پۆچەتینۆیە .
لەم بارەییەوە هەر زوو یانە فەڕەنسێکە هاتنە سەرهێڵ و ڕونکردنەوە کەوا ڕاهێنەرە ئەرژەنتینێکە بەردەوام دەبێت لەگەڵ یانەکەماندا .
بەڵام ڕۆژنامەی مارکا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە پۆچەتینۆ هیچ ئاسوودە نییە لەگەڵ لیناردۆ بۆیە دەیەوێت بەردەوام نەبێت لە یانە فەڕەنسێکە لە نزیکترین کاتدا وێستگەیەکی دیکە هەڵبژێرێت و جەنسی خۆی تاقی بکاتەوە ، بەڵام یانە فەرەنسێکە دڵنیایی داوەتە هەموو لایەک کەوا تا کۆتایی گرێبەستەکەی دەستبەرداری پۆچەتینۆ نابن .
ڕیاڵ مەدرید زۆر هەوڵدەدات تا ئەوەی پۆچەتینۆ بهێننێتە ڕیزەکانییەوە چوونکە ناوبراو حەز و ویستی خۆی بۆ یانەی شاهانە نەشاردۆتەوە و دەیەوێت ڕوبکاتە قەڵای سپی .