کێشەی نێوان ڕیاڵ و ئەنشلۆتی قوڵ بۆوە

تا دێت کێشەکانی نیوان ڕیاڵ مەدرید و کارلۆ ئەنشلۆتی ڕاهێنەری نوێی یانەکە زیاتر تەشەنە دەسەنێت نوێترینیان فارانە .

هاوینی داهاتوو گرێبەستی فاران لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید تەواو دەبێت تا ئێستا هیچ هەواڵێکی فەرمی نییە لە نێوان ڕیاڵ و فاران سەبارەت بەنوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئەمەش بێزاری و توڕەی ئەنشلۆتی لێکەوتۆتەوە .

ڕۆژنامەی سپۆڕت بڵاویکردۆتەوە مەرجی فاران بۆ مانەوە لە یانەی مێرەنگی بڕی دوانزە ملیۆن یۆرۆیە بەڵام تا ئێستا ڕیاڵ ئامادەیە تەنیا نۆ ملیۆن بدات بەلاوە فەڕەنسێکە ، ئەوەی دۆخەکەی تەواو ئاڵۆزکردووە ئەوەیە پێرێز زۆر خەمساردە لە نوێکردنەوەی ستارەکانی ئەمەش نا ئومێدی زیاتر دەدات بە ئەنشلۆتی .

ئەنشلۆتی بەفەرمی بەیانەکەی ووتوە نابێت بەهیچ جۆرێک دەستبەداری فاران بن بەڵام ڕیاڵ ئاشکرای کردووە گەر بێت و گرێبەستێکی گەورە بە بڕی شەست ملیۆن بێت بۆ فاران ئەوە بێ هیچ دوو دڵیەک ڕیاڵ مەدرید دەستبەرداری دەبێت .

لەلایەن خۆیانەوە هەر دوو یانەی چێڵسی و مانچستەر یونایتد بە ووردی چاودێری فاران دەکەن و دەیانەوێت لە زووترین کاتدا پەلکێشی یانەکانی بکەن .

لە کۆتایدا ئەمە دەبێتە هۆی قوڵبوونەوەی کێشە لە نێوان ڕیاڵ مەدرید و کارلۆ ئەنشلۆتیدا

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا