زیزۆ ڤینیسیۆس بەقوربانی ئیمباپێ‌ دەكات

پۆڵەتیك: سپۆڕت
زەینەدین زێدانی فەڕەنسی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید ئامادەیە قوربانی بە چەندان یاریزانی ڕیاڵ بدات لە بەرامبەر دەستبەردار بوونی یانەی پاریس سان جێرمان لە كیلیان ئیمباپێ‌ بۆ ڕیاڵ مەدرید.

لە نوێترین هەواڵی ڕۆژنامەكانی ئیسپانیا لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی aS مەدریدی هەواڵێكی بڵاو كردەوە تییدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە زیدان ئامادەیی نیشان داوە دەستبەرداری ڤینیسیۆس جۆنیۆرزی بەرازیلی ببێت بۆ یانەی پاریس سان جێرمان لە بەرامبەر گواستنەوەی كیلیان ئیمباپێ‌ لە پاریسەوە بۆ ڕیاڵ لەگەڵ پێشكەش كردنی بڕە پارەیەك كە یانە پاریسییەكە نەتوانێت ڕەتی بكاتەوە.

زیدانی لە ماوەی ڕابردوودا ئاشكرای كرد كە هەوڵەكانی سەرۆكی یانەكە فلۆرینتینۆ پێرێز بە ئاقاری پەلكێش كردنی ئیمباپێ‌ و چەند یاریزانێكی ترە بۆ ڕیزی ڕیاڵ مەدرید و ئەویش قاییل بوونی نیشان داوە بەرامبەر بە گواستنەوەی ئاسكە گەنم ڕەنگە هاونیشتمانەكەی تا ئەو شوێنە چۆڵەی دۆن كریستیانۆی پێ پڕ بكاتەوە كە ماوەی 2 وەرزە ئەو مووشەكە مادێراییە بە چۆڵی جێی هێشتووە لە یانە شاهانەكەدا.

جێی خۆیەتی ئاماژە بۆ ئەوەش بكرێت كە چەند جارێك ڕیاڵ یاریزانە لاوە بەرازیلییەكەی پێشكەشی پاریس كردووە لە چەند بۆندێك دا، بەڵام یاریزانە لاوەكە ئامادەیی تیادا نەبووە ڕیاڵ جێبهێڵێت و مانەوەی خۆی دووپات كردۆتەوە بەو پێیەی بۆندەكەی تا ساڵی 2025 لەگەڵ ئەو یانەیە.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا